بهرزبوونهوهی فشاری چاو
زاراوهی بەرزبوونهوهی فشاری چاو ئاماژهدهكات بۆ هەر حاڵهتێكی نهخۆشی کە تیایدا بەرزبوونەوەی فشاری ناوخۆیی له چاو رووبدات، فشاری چاو لە دۆخی ئاساییدا لە نێوان ١٠ بۆ ٢١ مم جیوەدایە، بۆیە کاتێک فشاری ناو چاو لەوە زیاتر دەردەکەوێت ئهوا نەخۆشەکە تووشی بەرزبوونهوهی فشاری چاو بووه. خۆی بە تەنها دۆخێکی بێکێشەیە و هیچ نیشانەیەکی لەگەڵدا نییە، بەڵام کاتێک بەرزبوونهوهی فشاری چاو دەستنیشاندەکرێت پێویستە نەخۆشەکە سەردانی پزیشکێکی پسپۆڕ بکات چونکە دەکرێت ببێتەهۆی تووشبوون به نهخۆشی ئاوی رهش یان ئهوهی پێدهگوترێت (glaucoma) کە نەخۆشییەکە دەبێتەهۆی تێکشکانی دەماری بینین کە چاو دەبەستێتەوە بە مێشک، بەهۆی بەرهەمهێنانی ئاو لە چاودا و نەڕژانی بە شێوەیەکی باش درووستدەبێت، کە دەبێتەهۆی بەرزبوونەوەی فشاری چاو، بۆیە پەستان دەخاتەسەر دەماری بینین. بهرزبوونهوهی فشاری چاو نەخۆشییەکی باوە، بەڵام نەخۆشەکان بەگشتی هەستی پێناکەن.هەستیـپـێـناکەن ئەم نەخۆشییە دەکرێت تووشی هەرکەسێک ببێت بەبێ گرنگیدان بە تەمەن، بەڵام لە دەیەکانی حەوتەم و هەشتەمی تەمەندا باوترە. چەند جۆرێک ئاوی رهش (glaucoma) هەیە. ئاوی رهشی(glaucoma)ی سەرەتایی گۆشە کراوە؛ ئەمە باوترین جۆرە، کە نزیکەی ٪٩٠ی کەیسەکان دەگرێتەوە، و بەهۆی کۆبوونەوەی بەرەبەرەی شلە لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا دروستدەبێت، بۆیە لە بەساڵاچوویدا زیاتر دەردەکەوێت. هەروەها ئاوی رهشی (glaucoma)ی سەرەتایی گۆشە داخراو هەیە؛ جۆرێکی دەگمەنە کە دەکرێت بە خێرایی گەشەبکات یان بەخاوی. بهڵام ئاوی رهشی(glaucoma)ی لاوەکی لە ئەنجامی بوونی نهخۆشییهكی تری چاو له نهخۆشهكه دروستدەبێت، بۆ نمونە وەکو ههوكردنی رهشێنهی چاو. هەروەها جۆرێکی زۆر دەگمەنی (glaucoma) هەیە کە لە منداڵی بچووکدا دەردەکەوێت به هۆی کەمئەندامی زگماکی لە چاودا. نیشانەکانی (glaucoma)؛ زۆربەی نەخۆشەکان هەست بە هیچ نیشانەیەک ناکەن، جگە لە لەدەستدانی بینینی لاکان، کە دەکرێت نەخۆشەکان پشتگوێـيـبخەن هەتا دەگاتە قۆناغەکانی کۆتایی نەخۆشییەکە، بۆیە پێیدەوترێت دزی بینینی چاوەڕواننەکراو. دۆخی ئاماژەپێدراو لە جۆرێكی باوی (glaucoma)دا دەردەکەوێت. لە (glaucoma)ی گۆشەی داخراودا، داخرانی تهواو له گۆشهدا روودهدات.
نیشانەکانی بەرزبوونهوهی فشاری چاو
· ئازارێكی بههێز له چاودا.
· ڕشانەوە و هەستکردن بە دڵتێکەڵهاتن
· سووربوونەوەی چاو
· تەڵخبوونی بینین لە ناکاو
· بینینی ئەڵقەی ڕەنگاو ڕەنگ لە دەوری ڕووناکییەکان کاتێک سەیری دەکەن.
· بوونی گرفت له بهرتهسكی مهودای بینین.
· دەکرێت چاو بە تەڵخی یان تەماوی دەربکەوێت کاتێک سەیری دەکەن و ئەمە لە کەسە گەنجەکاندان دەبینرێت.
· دەکرێت سەرئێشەیەکی بەهێز یاوەری (glaucoma) بکات.
ئەو کەسانەی لە ژێر مەترسی تووشبوون بە (glaucoma) دان
· ئەو کەسانەی لە بنهڕهتدا دەناڵێنن بەدەست بەرزیی فشاری چاوەوە.
· ئەو کەسانەی تەمەنیان سەروو ٦٠ ساڵە
· ئەو کەسانەی لە خێزانەکەیدا نەخۆشی (glaucoma) هەبووە.
· کەسانی ڕەشپێست یان لاتین.
· ئەو کەسانەی کێشەی چاویان هەیە وەک نزیكبینی.
· ئەو کەسانەی چەند نەخۆشییەکی دیاریکراویان هەیە وەک؛ شەکرە، نەخۆشی دڵ، بەرزیی فشاری خوێن یان کەمخوێنی.
· ئەو کەسانەی شتێک دەچێت بە چاویاندا یان دوای نەشتەرگەری چاو.
· ئەو کەسانەی دەرمانی کۆرتیکۆستیرۆید بە تایبەتی ئەوانەی لە شێوەی دڵۆپدان، بۆ ماوەیەکی زۆر بەکاردەهێنن.
· ئەو کەسانەی ئاستی ئیسترۆجین زوو لە خوێنیاندا دادەبەزێت، ههروهها ئهوهش كه روودهدات لە ئەنجامی نەشتەرگەری لابردنی هێلکەدانەکان پێش ٤٣ ساڵی.
ئهو ئامۆژگارییانهی هاوكارن بۆ خۆپارێزی لهم نهخۆشییه
لەبەرئەوەی دەکرێت بهرزیی فشاری چاو(glaucoma) ببێتەهۆی لەدەستدانی بینین پێش هەستکردن پێی، پزیشکەکان پێشنیاری پشکنینی ماوەماوە دەکەن بۆ ئەو نەخۆشانەی لەژێر مەترسی تووشبوون بە (glaucoma)دان، بە مەبەستی ڕێگریکردن لە درووستبوونی هەر کێشەیەک.